breaking-news-basknet-660x330

وەزارەتی دارایی لەسەر موچە روونكردنەوەی بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هاونیشتمانیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی خۆڕاگر، لە رۆژی راگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەكارییەكان و رێكخستنی لیستەكان و دابەشكردنی لەكاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاو دەكرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی روونكردنەوە بدەین.

وەزارەتی دارایی ئاشكرایدەكات ،ەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.

رونیشدەكاتەوە، لە 3/6/2018 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.

وەزارەتی درایی ئاشكراشیكرد، بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *