34383964_1694465357274177_738673777218420736_n

بەنداوی ئەلیسۆ له داهتودا ڕوباری دیجلە وشکدەکات

ئه مه دوەم بەنداوی گەورەی تورکیایە داوی بەندوای ئەتاتورک کە تورکیا لە چوارچێوەی پرۆژەی ستراتیژی (گاپدا) جێبەجێی دەکات به مه به ستى بوزانه وه ى كه رتى كشتوكال و  گەشتيارى و مه ترسى گەوره يه بو سه ر عيراق .
دروستكردنى ئەم بەنداوە لە سنوری پارێزگای ماردین و شرناخدایە و راسته و خو لەسەر ڕوباری دیجلە دروستکراوە كه نزیکی 50 کلم لە سنوری عێراق سوریادا
ئەو بەنداوە لە ناوچە کوردنشینیەکاندا دروستکراوە و بەمەش دانیشتوانی کوردی ناوچەکە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و زەوی و زاری ناوچەکەیان لەدەستداوە .
ئەم بەنداوە کاریگەری نەرێنی گەورەی لەسەر سەرچاوەی ئاوی هەیە و بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئاوی دیجلە کەم دەکاتەوە و لە ئێستاشدا بەهۆی گرتنەوەی ئاوی دیجلە بۆ پرکردنی بەنداوەکە بەڕێژەیەک ئاستی ئاوی دیجلە دابەزیوە کە هاوڵاتیان بە پێ بەناویدا هاتوچۆ ئەکەن و مەترسییەکی گەورەشە بۆ سەر کشتوکاڵ و مەترسی وشکبوونی ڕوباری دیجلە و هۆر و زۆنگاوەکانی لێدەکرێت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *