13669089_102972890147948_2420171106901598441_n

یادی جه نگی به در

یادی جه نگی به در

ن. مونيره عه لى عه بدولعه زيز
له 17ی ره مه زان به ره ی هه ق و ناهه ق و به تال جیابونه وه و قوناغی سه بر و ئارام گرتن کوتایی هات و ئیمانداران له پاش هیجره ت پی یان نایه قوناغیکی نوی که ئه ویش روبه روبونه وه ی سته م و تاغوت وبنیات نانی شارستانیه تی ئیسلامی بو
جه‌نگی‌ به‌دری‌ گه‌وره‌: ئه‌و رووداوه‌ بوو كه‌ ڕق و قین تێیدا ته‌نها له‌به‌ر خودا بوو، وه‌ یه‌كه‌مین جه‌نگ بوو كه‌ جیهادی‌ چه‌كداری‌ تێیدا راگه‌یه‌نراو بوویه‌ ره‌مزی‌ موقاوه‌مه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زاڵمان و تاغوتاندا، وه‌ بووه‌ سه‌ره‌تایه‌كیش بۆ جه‌نگه‌كانی‌ تر.
به و روژه مه زنه ده وتریت« یوم الفرقان » واته روژی جیابونه وه ی هه ق و ناهه ق وجیاكه‌ره‌وه‌ی‌ ئیسلام و كوفر بوو
بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی‌ له‌و جه‌نگه‌دا ئیمان و باوه‌ڕ بوون بوو به‌خودای‌ تاک و ته نیا نه‌ك ده‌مارگیریی خێلاَیه‌تیی و هۆزایه‌تیی و رق لێبوون و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ بێت، هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیارو به‌رچاو ئیمان تێیدا ره‌نگی‌ دابوویه‌وه‌.وهیزی ئیمان سه رکه وت به سه ر بی باوه ره کان دا
له جه‌نگی‌ به‌دری‌ گه‌وره‌ به‌ ژماره‌:
* ژماره‌ی‌ موسوڵمانان: 317 .
* ژماره‌ی‌ موشریكین: 1000 .
* ژماره‌ی‌ شه‌هیدی‌ موسڵمانان: 14 .
* كوژاروی‌ موشریكین: 70 كوژراوو 70 دیل . وه‌ زۆرینه‌یان له‌ سه‌رۆك و ناودارانی‌ قوره‌یش بوو.
كه‌لوپه‌لی‌ سه‌ربازی‌: موسڵمانان ته‌نها دوو ئه‌سپ سواریان پێبوو له‌گه‌ڵ 70 وشتردا.
وه‌ موشریكین: 200 ئه‌سپ سوارو 700 وشتر و چه‌ندین تیرهاوێژ
هاوه لان به ئه وپه ری ئیمان و وره به رزیوه ده جه نگان عومةيري كوڕي حةمامي ئةنصاري)یه‌ له‌ جه‌نگی به‌دردا کاتێک ده‌بیستێت پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی:”سوێند به‌و که‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته‌، هه‌ر که‌س ئه‌مڕۆ بجه‌نگێت و شه‌هید بکرێت له‌ کاتێکدا ئارام بگرێت و چاوه‌ڕوانی پاداشت بێت پشت له‌ دوژمن نه‌کات، ده‌چێته‌ به‌هه‌شتی به‌رینه‌وه‌”. عومه‌یر ده‌ڵێت: به‌خ به‌خ، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: به‌خ به‌خ له‌چی ده‌که‌یت کوڕی حه‌مام؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئایا له‌نێوان من و به‌هه‌شتدا ته‌نها ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ پێشڕه‌وی بکه‌م و بچمه‌ گۆڕه‌پانی جیهاده‌وه‌؟ له‌م کاته‌دا چه‌ند ده‌نکه‌ خورمایه‌کی پێ بوو که‌ لێی ده‌خوارد، وتی: ئایا من ده‌ژیم تاوه‌کو ئه‌م خورمایانه‌ بخۆم؟ ئه‌مه‌ بۆ ژیانی درێژ ده‌بێت. پاشان ده‌نکه‌ خورماکانی فڕێدا و چووه‌ پێش بۆ مه‌یدانی جیهاد و له‌به‌ری خۆیه‌وه‌ ده‌یوت:
به‌بێ توێشوو بۆ لای خودا ڕاده‌که‌م
جگه‌ له‌ خواترسان و کاری دواڕۆژ چیترم نییه‌
له‌پێناوی خوادا ده‌بێ ئارام بگرین له مةيداني جه نگ دا
هه‌موو توێشوویه‌کیش جگه‌ له‌ ته‌قوا و چاکه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت..
اللهم انصر دينك وكتابك وسنة نبيك يارب العالمين ,
وصلى اللهم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

((لاتزال طائفة من امتي یقاتلون علی الحق ظاهرین الی یوم القیامة…))
((رواه‌ مسلم

بابەتی دواتر

rabar_halabja_2

ڕابەری مە…

لاوێن پشدەری ئەوەی کەتۆی هێشتوەتەوە ڕۆشنبیری و سادەی و سیاسەتی ژیرانەو هیمەت بەرزیە، لەبەرامبەر هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *