84112017_64112017_101682017_111652017_yawarrrrrr

له زارى خويانه وه ئه ى بۆ نادرى.. له 2016 وه ئەمریكا مووچەی پێشمەرگە ده نيريت

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان،  راگەیاند: “هاوكاری ئەمریكا بۆ مووچەی پێشمەرگە یەك جار بڕیاری لەسەر دراوە ، ئەوە شتێك نییە دوا بكەوێت یان مانگێك هەبێت ‌و مانگێكی دیكە نەدرێت ، بەڵكو بڕیاری مووچەی 36هەزار پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە شتێكە دەمێكە بڕاوەتەوە”.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ، باسی لەوەشكرد رۆژی گەیشتنی هاوكارییەكەی ئەمریكا بۆ مووچەی پێشمەرگە لەم مانگەدا دیار نییە ، بەڵام ئەوە یەكلایی بووەتەوە كە ئەمریكا بۆ مووچەی پێشمەرگە، هەر 30 رۆژ جارێك ئەو مووچەیە دەدرێت”.

دابەشكردنی هاوكاری ئەمریكا بۆ مووچەی پێشمەرگە بۆ لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە كە خۆی لە 14 لیوای هاوبەشدا دەبینێتەوە ، یارمەتییەکەش لە چوارچێوەی بودجەی تایبەتی پێنتاگۆنە بۆ پڕچەککردن و مەشقپێکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

ئەو هاوکارییانەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی سێشەممە 13-7-2016 بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت و، ئەلیسا سلۆتکین، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پرۆتۆكۆلی سەربازی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا واژۆكرا. بەپێی پرۆتۆکۆلەکە ئەمریکا هاوکاریی سەربازی و دارایی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *