omid-x

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی حکوومەتی هەرێم داواکارییان ره تناكه نه وه

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دوو داواکارییان لەبارەی مووچەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردن. وه ك بليى هيج داواكاريه كى فراكسيونه كه ى ئه وان ره ت ناكرينه وه .. ماموستايانيش ده لين له دواى كوتايى خولى خويندنى ئه مسال ئيتر حكومه ت بيَ منه تانه كاريان به به روه رده نه ماوه بويه له ريزبه نده كه جيتر يه كه م نابن.

لە نووسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوك بڵاوی کردووەتەوە، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاندووە، پاش ناڕه‌زایه‌تی له‌ ڕیزبه‌ندیی لیستی مووچه‌، به‌تایبه‌ت دره‌نگ که‌وتنی مووچه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی، فراکسیۆنی پارتی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی خستووەتە پاڵ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵی تاک تاکی ئه‌ندامانی فراکسیۆن و لێژنه‌ په‌یوه‌نداره‌کان خراوەتە گەڕ، له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی پەیوەندیدارەکان بە گەرمی لەسەرهێڵ بوون.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای کردووە کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە هەردوو داواکارییەکەیان جێبه‌جێ کراوە و ”له‌مانگی ئاینده‌وە، ڕیزبه‌ندیی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌که‌م“.

لە کۆتایی نووسینەکەشیدا ئومێد خۆشناو جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ”بەهەر جۆرێک بێت“، پێش جەژن، مووچەی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *