6B9DF412-D7F2-4EA1-9760-BF63FCBE86F8_w1597_n_r1_s

فشاردروستكردن له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌بێت له‌ڕێگای به‌غداده‌وه‌ بێت

به‌كر سدیق ڕاوێژكاری سیاسی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بو به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتويه تى” به‌بۆچونی ئێمه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانی بایكۆتكردنی به‌غداد نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم دروست بكرێت تا ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌نگدان بهێڵنه‌وه‌، بۆیه‌ ڕێگا چاره‌ی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌بێت له‌ڕێگای به‌غداده‌وه‌ بێت. ده‌شڵێت” ئێمه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانی پێمان وایه‌ ده‌بێت له‌به‌غداده‌وه‌ ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه‌ شه‌ڕی گۆڕینی نیزام و ڕێگریكردن له‌م ساخته‌كاریانه‌ی كوردستان بكه‌ین.”

به‌كر سدیق له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌ دواین هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق كرد له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وتی” تائێستا گفتوگۆی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر به‌شداریكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌تی عیراقی له‌به‌غداد چی بێت؟ به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێم ئه‌نجامی داون دوێنێ سكاڵاكان پێشكه‌ش كراون زۆر به‌ڵگه‌ش ئاشكرا بوون كه‌تاكو ئێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ دادگا یه‌كلاییان ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ جارێ هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌و چوار لایه‌نه‌(هه‌ڵوێستی سیاسی)مان بۆ به‌شداریكردن له‌به‌غداد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ ئه‌نجامی تانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌كوێ ده‌گات؟”

به‌كر سدیق ڕه‌تیكرده‌و ئه‌و چوار لایه‌نه‌ سه‌ردانی به‌غدادیان كردبێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، وتی” وه‌كو چوارلایه‌نه‌كه‌ سه‌ردانی به‌غدادمان نه‌كردووه‌، به‌ڵام هه‌رلایه‌نه‌ و به‌جیا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لاینه‌ عیراقیه‌كان ئه‌ویش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین ئه‌نجامی ئه‌و تانانه‌ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ نه‌ك له‌سه‌ر به‌شذاری ئه‌و چوار لایه‌نه‌ له‌پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق، ته‌حه‌دییه‌كان زۆرن به‌ڵام گوشاریش هه‌یه‌ .

 

ش.ك

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *