oil

جگه لە پارێزگاكانی هەرێم یەك لیتر بەنزین به 450 ديناره

قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: نزیكەی سێ ملیۆن لیتر بەنزین لە حكوومەتی عێراق كڕدراوە و هەموو بەنزینخانە حكوومییەكانیش نوژەن كراونەتەوە و ئامادەن بۆ كاركردن، هەر كاتێك بگات، دەست بە دابەشكردنی دەكەین.

 

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر راگەیاند:” بۆ چارەكردنی كێشەی بەنزین، پارێزگاری هەولێر لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا، بۆ ئەوەی بتواندرێت بە بەردەوامی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش رێككەوتنێك بكرێت، تا جارێكی دیكە بەنزین لە رێگەی بەنزینخانە حكوومییەكانەوە دابەش بكرێتەوە”.
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر  بەماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند وه :” وەك هەنگاوی یەكەم بڕێكی بەنزین كە نزیكەی سێ ملیۆن لیترێك دەبێت، لە حكوومەتی عێراق كڕدراوە و هەموو بەنزینخانە حكوومییەكانیش نوژەن كراونەتەوە و ئامادەن بۆ كاركردن، كە هەر كاتێك بگات، دەست بە دابەشكردنی دەكەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دەبێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بە جۆرێك لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتن بكەین كە بە بەردەوامی وەكوو پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەنزینمان بۆ دابین بكرێت”.
هەروەها ووتیشی:” تاكە چارەسەر بۆ ئەو كێشەیە، ئەوەیە كە لەگەڵ حكوومەتی عێراق بگەینە رێككەوتن، چونكە لە ئێستادا حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێ بە هۆی قەیرانی داراییەوە ئەو كێشەیە چارە بكات و تەنیا دەتوانێ مووچەی فەرمانبەران دابین بكات، كە ئەمە ئەولەوییەتی كاری حكوومەتە و ناتوانێ نەوتی خاو بكاتە بەنزین، بۆیە گەر لەگەڵ حكوومەتی عێراق بگەینە رێككەوتن، ئەو كێشەیە بە تەواوی چارە دەبێت”.
جێگای ئاماژەبۆكردنە لە ئێستادا حكوومەتی عێراق بەنزین بۆ هەموو پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات و یەك لیتر بەنزینیش بە 450 دینار دەفرۆشیرێتە هاووڵاتیان، بەڵام لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان یەك لیتر بەنزینی كە نزمترین كوالێتی هەبێت بە 700 دینارە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *