Doc-P-140133-636526784909004656

وەزیری ئاوی عێراق: توركیا له بەڵێنی نەگرتنەوەی ئاوی دیجلە پەشیمان بۆوە بۆ پڕكردنی بەنداوی ئلیسۆ

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، رایدەگەیەنێت، توركیا و عێراق رێككەوتنیان هەبوو بۆ دواخستنی پڕكردنی بەنداوی ئلیسۆ، بەڵام توركیا لە مانگی ئازارەوە دەستی كردووە بە پڕكردنەوەی بەنداوەكە.

مه‌حه‌مه‌د جه‌نابی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، لە پەرلەمان رایگەیاند: توركیا و عێراق رێككەوتنیان هەبوو بۆ دواخستنی پڕكردنی بەنداوی ئلیسۆ.

وتیشی، توركیا رێككەوتنەكەی شكاند و زووتر دەستی كرد بە پڕكردنی بەنداوەكە، لە كاتێكدا نیوەی ئاوی روباری دیجلە و فورات پشت بە توركیا دەبەستێت.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق راشیگەیاند: توركیا لە مانگی ئازارەوە دەستی كردووە بە پڕكردنی بەنداوی ئلیسۆو، لە بەڵێنی نەگرتنەوەی ئاوی دیجلە پەشیمان بۆوە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *