iraq-election-2018-new

‌كۆمسیۆن چاوه‌ڕوانی دادگای فیدراڵی عیراقین

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، چاوه‌ڕوانی دادگای فیدراڵی عیراقن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

له‌ نووسراوێكی‌ فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماره‌وه‌ تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دراوه‌، كۆمسیۆنیش چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵام و بڕیاری‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ ده‌كات.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، كۆمسیۆن رێز لە بڕیار و یاساكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەگرێت، بەڵام لەبارەی بڕیارەكەی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ كه‌ ژمارە (5296)ی دانیشتنی ژمارە (28)ی‌ رۆژی‌ 28ی‌ ئایاری 2018 ده‌ركراوه‌، رایده‌گه‌یه‌نن كۆمسیۆن چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی ئه‌و پرسه‌ دەكات لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە.

ئه‌م وه‌ڵامه‌ی‌ كۆمسیۆن دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌له‌ 30ی‌ ئایاری 2018، سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق له‌ باره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستی، نووسراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ كرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرسه‌.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *