5a9c2604d43750e50d8b45ae

‌نوسینگه‌ی بارزانی له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

نوسینگه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، “دەركردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەرە”.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “ئەوەی دەرهەق بە ڕێبوار تاڵەبانی كراوە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و عەداڵەتخوازیی ئەو بووە و ئەمە ڕاستییەكە كە هەموو لایەك دەیزانن”.
باس له‌وه‌شكراوه‌: کە “هەموو كوردێكی دڵسۆز پشتیوانی ڕێبوار تاڵەبانین و بارزانیش بە هەموو هێزەوە پاڵپشتیی دەكات”.
ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
لێدوانێك لە نوسینگەی سەرۆك مەسعود بارزانی
دەركردنی بڕیاری گرتنی ڕێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەرە و ئەم جۆرە كردەوانە و گرتن و سزادانی خەڵكی نیشتیمانپەروەر نابێتە هۆی سڕینەوەی خیانەتەكەیان.
ئەوەی دەرهەق ڕێبوار تاڵەبانی كراوە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و عەداڵەتخوازیی ئەو بووە و ئەمە ڕاستییەكە كە هەموو لایەك دەیزانن. ئێستایش هەموو كوردێكی دڵسۆز پشتیوانی ڕێبوار تاڵەبانین و سەرۆك بارزانیش بە هەموو هێزەوە پاڵپشتیی دەكات.
نووسینگەی سەرۆك
3-6-2018

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *