90EEFD6B-50AE-4B49-8F3E-D9614FE2237F_w1023_r1_s

ئێران داوای قه‌ره‌بوو له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ رێكکەوتنە ئەتۆمیەکەی دەمێننەوە

جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکیدا بۆ وڵاتانی بەشداربووی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت لە ڕێککەوتنەکە بمێنێتەوە دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە ڕووبەڕووی وڵاتەکەی بونەتەوە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە.

 ئەمڕۆ جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکیدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە بەشدارن ڕایگەیاند، جیهان دەبێت بەڕووی هەڵسوکەوتەکانی واشنتۆندا بوەستێتەوە و ئەمریکا پێشێلی مادەی ٢٢٣١ نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە،  زیانی ئابوری بە ئێران گەیاندووە.

وتيشي، ڕێكکەوتنە ناوەکییەکە دەرەئەنجامی گفتوگۆ و مشتومڕێکی هەستیار و بابەتی هاوسەنگ بووە و ناکرێت دووبارە دانوستانی لەسەر بکرێتەوە وەکو ئەوەی ئەمەریکا داوای دەکات.

باسی لەوەش کرد، کشانەوە نایاساییەکەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنەکە و ئەو بەرنامەیەی کە پەیڕەوی کرد لەگەڵ ئێران گومانی خستۆتە سەروەری یاسا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وڵاتانەی کە لە ڕێککەوتنەکەدا ماون و هاوبەشەکانی دیکەی بواری بازرگانی ئێرانن ئەگەر دەیانەوێت لە ڕێککەوتنەکە بمێنەنەوە دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە ڕووبەڕووی ئێران بۆتەوە دوای کشانەوەی ئەمەریکا.

لە ٨ى ئایارى ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ بە فەرمى کشانەوەى ئەمریکاى لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران لەگەڵ وڵاتانى پێنج کۆ یەک ڕاگەیاند و بە وتەى سەرۆکى ئەمریکا ئەم ڕێککەوتنە هەلى باشى بۆ ئێران ڕەخساندووە کە گەشە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى بدات نەک سنووردارى کردبێت.

لە ئێستاشدا هەر پێنج وڵاتی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و چین و ڕوسیا لە ڕێککەوتنەکەدا ماونپێان وایە کشانەوە لە ڕیکەوتنەکە ئێران زیاتر بەهێز دەکات بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی .

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *