DSC03561

هەر چارەسەرێکی سەربازیی ده بيته کاولکاری و قورسایی بۆ سەر گەلی سوریا

کینۆ گابرێل ، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت وتی چارەسەری سەربازیی ئەو چارەسەرە نیە کە بتوانێت بگاتە هیچ ئەنجامێک.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کینۆ گابرێل وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدی دایەوە کە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی سوریا لەڕێی دانوستاندن یاخوود بە بەکارهێنانی هێز خاکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە کە ئێستا لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان.

گابرێل وتی ”  هەر چارەسەرێکی سەربازیی تایبەتکراو بە هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی زیانەکان و کاولکاری و قورساییەکانی سەر گەلی سوریا”.

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *