2750101730-crop

ئه مريكا دۆسته كانى له منبج ده فرۆشێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا چەک کردنی شەڕڤانانی یەپەگە لەمەنبەج ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، “ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر ئەوە نیشانداوەو ئەگەر پەشیمان بێتەوە خۆی زیانی پێدەگات”، دەشڵێت:”لەگەڵ بەرپرسی CIA گفتوگۆکراوەو ڕەزامەندی نیشانداوە کە یەپەگە چەک بکرێت”.

مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی وردەکاریی ڕێکەوتنەکەی ئەنکەرەی لەگەڵ واشنتۆن بۆ دەرکردنی یەپەگە لەمەنبەج ئاشکراکردو وتی:”لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوینەتە ڕێکەوتنی کۆتایی”.

وتیشی:”یەپەگە گۆڕانکاریی گەورەی بەسەر مەنبەجدا ھێناوە چ لەڕوی دانیشتون و چ لەڕوی دیمۆگرافیشەوە، بۆیە ئێمە جەختدەکەینەوە کە دەبێت دۆخی مەنبەج بگەڕێتەوە بۆ پێش ھاتنی یەپەگە بۆ مەنبەج”.

ئەوەشی وت:”لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا CIA گفتوگۆی جدیمان کردوەو ڕێکەوتوین لەسەرئەوەی، لەماوەی کەمتر لەشەش مانگدا یەپەگە لەمەنبەج بچێتە دەرەوەو ڕاستەوخۆش سەرجەم چەکە ئەمریکیەکانیان لێ بسەنرێتەوە”.

ھۆشداریی بەئەمریکاشدا لەبارەی پەشیمان بونەوەی لەو ڕێکەوتنەو وتی:”ئەگەر ئەمریکاش پەشیمان بێتەوە لەو ڕێکەوتنەی کردومانە، ئەوا سەرجەم ڕێکەوتنە ئابوری و سیاسییەکانمان ھەڵدەوەشێتەوەو ھەر خودی ئەمریکا زیانی گەورەی پێدەکات”.

ئەوەشی نەشاردەوە، ئەوان ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک دەبەنە مەنبەج، وەکو خۆی وتی:”لەدەرەوەی مەنبەجیش ئێمە چاودێری کارەکانی یەپەگە دەکەین، ئەگەربێت و مەترسی دروستبکەن، بەدڵنیاییەوە لەسەر مانەوەیان لەناوچەکانی دەوروبەری مەنبەجیش قسەمان دەبێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *