ob_f52547_thumbs-b-c-729e34f855b603069b182a0f89a

چاوشئۆغلو، بە ئەمریکییەکانمان گوت f 35 مانده ێ.. ووەڵامی هەڕەشە بە باشی نادەینەوە

چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا “ئێمە بە ئەمریکییەکانمان گوت وەڵامی هەڕەشە بە باشی نادەینەوە،

چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا  ئێمە لەبارەی فڕۆکەی ئێف-35، رێکكەوتنمان هەیە، 21ی حوزەیران یەکەم فڕۆکە دەگوازرێتەوە”.

مانگی ئادار/ مارسی رابردوو، لێژنەی به‌رگری له‌ کۆنگرێسی ئەمریکا تایبەت بە خزمەتگوزاری چەک، تورکیای لە لیستی کڕیارانی فڕۆکەی ئێف-35 دوورخستەوە بەهۆی ئەوەی ئەنقەرە هەوڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکی ئێس-400 رووسی داوە، كه‌ ئه‌ندامی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆیه‌).

فڕۆکەی ئێف-35، بە شێوەیەکی سەرەکی لە لایەن ئەمریکاوە خەرجییەکانی تەرخان دەکرێت، بەڵام له‌ درووستكردنه‌كه‌یدا هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، نەرویج، دانیمارک، هۆڵەندا و تورکیا هەماهەنگی ئەمریکایان کردووه‌.

ئه‌گه‌رچی تێچووی توێژینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كان، تا گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی كۆتایی بۆ درووستكردنی فڕۆكه‌كه‌، گه‌یشته‌ 406 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڵام نرخی هەر فڕۆکەیەکی ئێف-35 لە ئێستادا، 94.6 ملیۆن دۆلارە و بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 2018 لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەکارهاتووە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *