54357

سەدر داوای كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی ئاو ده كات

سەدر داوای كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی ئاو ده كات و داوا دا كاتە حكومەتی عێراق بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو تەرخان بكات.

 

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە نوسراوێكداكە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە سێ پێشنیاری بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو لە عێراق خستەڕوو كەتیایدا هاتووە: پێویستە لە لایەن وەزارە تی دەرەوەی عێراق یاخود وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلە لەسەر كێشەی ئاو لەعێراق بكرێت.

سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت لیژنەیەكی هەمیشەی بۆ كێشەی ئاو لە عێراقدا پێك بهێندرێت و پێویستیشە حكومەتی عێراق بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو تەرخان بكات و بەو هۆیەوە هەوڵ بدرێت كێشەی ئاو لە عێراق چارەسەر بكرێت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *