250

ڤلادیمیر پوتین پرۆژە یاساكەی واژووكرد تا هاریكاری نێودەوڵەتی سنوورداربكرێت

بەپێی پرۆژە یاسایەك سەرۆكی ڕوسیا دەتوانێت وەڵامی هەر سزایەك بداتەوە كە دەكرێتە سەر وڵاتەكەی و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكی رووسیا پرۆژە یاساكەی واژووكرد. تا لە هەندێك بواردا هاریكاری نێودەوڵەتی سنوورداربكرێت یان هەڵپەسێردرێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا ئەو پرۆژە یاسایەی واژووكرد كە بەپێی پرۆژە یاساكە دەسەڵات دەدادرێتە حكوومەتی مۆسكۆ كە رێوشوێن بگرێتەبەر بەرامبەر ئەو بڕیاری سزایانەی ئەمریكا و وڵاتانی دیكە دژ بە رووسیا دەریدەكەن.

 

هەر بەو پرۆژە یاسایە دەتوانرێت لە هەندێك بواردا هاریكاری نێودەوڵەتی سنوورداربكرێت یان هەڵپەسێردرێت، هەروەها هەناردە و هاوردەی كەلوپەل و ماددەی خاو، بەتایبەتكردن و بەشداری دەوڵەت لە تەندەرەكاندا قەدەغە بكرێت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *