1135251

وەزیری دەرەوەی تورکیا: بەهۆی هاوکاریه كانى يه کێتیی نیشتمانی  پەکەکە پێگەی خۆی لەنێو سلێمانی بەهێزکردووە

خۆی بەرپرسێکی حیزبەکەی تاڵەبانی دیوە و پێیگوتووە، کە کەسانێک لەنێو حیزبەکەی پشتگیریی پەکەکە دەکەن، بەڵام ئێمە دژی ئەوەین و ئێستاش حیزبەکەشیان باجی ئەو هێزە دەدەن”. گوتیشی “پەکەکە هەڕەشەیان لە سەرکردایەتیی یەکێتی کردووە و ئێستا لەژێر هەڕەشەی ئەواندان

رۆژی سێشەممە 5-6-2018، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە ئەنتاڵیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی بۆ سەر قەندیل رایگەیاند “ئاگادارین گرووپێکی نێو یەکێتی هاوکاریی پەکەکە دەکەن و بەهۆی ئەو هاوکارییانەشەوە پەکەکە پێگەی خۆی لەنێو سلێمانی بەهێزکردووە”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتی، “خۆی بەرپرسێکی حیزبەکەی تاڵەبانی دیوە و پێیگوتووە، کە کەسانێک لەنێو حیزبەکەی پشتگیریی پەکەکە دەکەن، بەڵام ئێمە دژی ئەوەین و ئێستاش حیزبەکەشیان باجی ئەو هێزە دەدەن”. گوتیشی “پەکەکە هەڕەشەیان لە سەرکردایەتیی یەکێتی کردووە و ئێستا لەژێر هەڕەشەی ئەواندان”.

لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا ئاماژەی بەوەشدا، “ئۆپەراسیۆنی قەندیل دەکرێت و ئەو ناوچانەش لە پەکەکە پاکدەکرێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش کاری هاوبەش لەنێوان ئەنقەرە، ئەمریکا، عێراق و هەولێر بەڕێوەدەچێت”.

هاوکات له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکومەتی تورکیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیی سازكرد و گوتی “ئاشكرایه‌ قه‌ندیل بنكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆریستانه‌، له‌وێوه‌ تیرۆر هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت. له‌م روانگه‌یه‌دا توركیا مافی خۆیه‌تی ئاسایشی خۆی بپارێزێت و رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ببێته‌وه‌. تورکیا چه‌ندینجار له‌ قه‌ندیل ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه‌ و لەمەودواش دەچێتە نێو قەندیل”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

000027

یه‌كه‌م ژنه‌ موسڵمان، كه‌ به‌ له‌چكه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا

یه‌كه‌م ژنه‌ موسڵمان، كه‌ به‌ له‌چكه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر پشكی دیموكراته‌كان كورسییه‌ك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *