666666665

كۆمسیۆن: بڕی بارمته‌ی تۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بڕی بارمته‌ی تۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن كه‌ وێنه‌ی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌ هاتووه‌، بۆ دیاریكردنی بڕی بارمته‌ی تۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 4-6-2018 بڕیاریدا، بڕی بارمته‌ بۆ كورسییه‌ گشتییه‌كان به‌ 30 ملیۆن دینار دیاریكرا، بڕی بارمته‌ بۆ پێكهاته‌كان به‌ 15 ملیۆن دینار دیاریكرا، بڕی بارمته‌ بۆ پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن به‌ 10 ملیۆن دینار دیاریكرا.

بڕیاره‌ رۆژی 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیش ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌.

 

ب.هـ

6620181034504436_1720059774774133_3992119093145632768_n

بابەتی دواتر

000027

یه‌كه‌م ژنه‌ موسڵمان، كه‌ به‌ له‌چكه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا

یه‌كه‌م ژنه‌ موسڵمان، كه‌ به‌ له‌چكه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر پشكی دیموكراته‌كان كورسییه‌ك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *