ImageThumb

هه ر فه رمانبه‌رێك 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه‌، ده‌توانێت به‌ 400 هه‌زار دینار خۆی خانه‌نشین بكات

ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و حكومه‌ت جێبه‌جێی بكات، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك كه‌ 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، ده‌توانێت به‌ 400 هه‌زار دینار خۆی خانه‌نشین بكات

هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕگه‌یه‌كی پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت هه‌موارده‌كه‌نه‌وه‌، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: “ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێت، فه‌رمانبه‌رێك كه‌ 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه‌، ده‌توانێت به‌ 400 هه‌زار دینار خۆی خانه‌نشین بكات”.

له‌شكری ئیبراهیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم رایگە‌یاندووە: ” ‌ئێستا كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی له ‌هه‌رێمدا 220 هه‌زار دیناره‌، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و مووچه‌یه‌ زیاد بكات بۆ 400 هه‌زار دینار، به‌ڵام به‌پێی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق، له ‌ئه‌گه‌ری زیادكردنی مووچه‌ كه‌مه‌كاندا، مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ش زیاد ده‌بێت كه‌ مووچه‌ی ئێستایان له‌ 400 هه‌زار دینار زیاتره‌.

 

هه‌روه‌ها وتیشی : “ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان، ته‌نیا كه‌مترین مووچه‌ ده‌ستكاریی بكات و فیئه‌كانی دیكه‌ی خانه‌نشینی وه‌ك خۆیان بمێننەوە‌، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی نا دادپه‌روه‌ریی له ‌مووچه‌كاندا، چونكه‌ فه‌رمانبه‌رێك به‌ 15 ساڵ خزمه‌ته‌وه‌، به‌موچه‌ی 400 هه‌زار دینار خانه‌نشین ببێت، هاوتای ئه‌و خانه‌نشینكراوه‌ ده‌بێت كه‌ 25 ساڵ خزمه‌تی هه‌بووه‌.

 

هەر به‌وته‌ی ناوبراو “به‌پێی یاسای خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ركه‌سێك 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، به‌ 220 هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجی ته‌مه‌ن (مه‌رجی ته‌مه‌ن لابراوه‌)، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و حكومه‌ت جێبه‌جێی بكات، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك كه‌ 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، ده‌توانێت به‌ 400 هه‌زار دینار خۆی خانه‌نشین بكات”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

000027

یه‌كه‌م ژنه‌ موسڵمان، كه‌ به‌ له‌چكه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا

یه‌كه‌م ژنه‌ موسڵمان، كه‌ به‌ له‌چكه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر پشكی دیموكراته‌كان كورسییه‌ك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *