methodetimesprodwebbin6292c550-68bb-11e8-996c-7589300f03c9

تایمزی بەریتانی: توركیا دەیەوێ 11 بنكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دروست بكات

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی كردەوە، توركیا بەنیازی دروستكردنی 11 بنكەی سەربازییە لە سنوورەكانی عێراق و سەرچاوەیەكی یەكێتیش بو روزنامةكة دووپاتی لەوە كردووەتەوە، پەكەكە ناوچەكانی باشووری كوردستانی داگیر كردووە و بیانووی داوەتە دەست توركیا تا بێتە ناو خاكی كوردستانەوە.
ڕۆژنامەی “تایمز“ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، توركیا دەیەوێ 11 بنكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دروست بكات، ئەو هەڵمەتەیش كە دەستی پێ كردووە، وەك بەشێك لە پروپاگەندەی هەڵبژاردن بەكاری دەهێنێ، تا لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بێنێت.
“لوسیندا سمیس” كه  نووسەری راپۆرتەكەيه  ئاماژەی داوەبه وه ى بیناڵی یڵدرمی سەرۆك وەزیرانی توركیا دووپات لەوە دەكاتەوە، كە بوونی ئەوان لە باكوری عێراق بە مەبەستی ڕیشەكێشكردنی “تیرۆرە” و بەردەوامیش دەبن لە دژایەتیكردنیان و هێرشكردنە سەر پەكەكە.
 هه ر له رابورنه كه دا هاتووه كه سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ڕۆژنامەی “تایمز″ی ڕاگەیاندووە، پەكەكە 700 گوندی باشووری كوردستانی داگیر كردووە و بیانوویەكی تەواوی داوەتە دەست توركیا تا هێرش بكاتە سەر باشوور، ئەگەر هێرشی زیاتریش ئەنجام بدرێ، ڕەنگە خەڵكی باشووری كوردستان بەهۆی سیاسەتەكانی پەكەكە تووشی ئاوارەیی ببن و ناوچەكانی خۆیان بەجێ بهێڵن.
ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *