Benefits-of-Water-33

زیانەكانی خواردنەوەی ئاوی سارد

لەوەرزی هاوین و گەرما بو  تێنویەتی زور بو مڕۆڤ دينيت بويه خواردنەوەی شلەمەنی و ساردەكانە بە تایبەت ئاوی ساردو سەهۆڵاو زياتر به كارديت ره نكه  زیانەكانی خواردنەوەی ئاوی ساردمان نەزانیبێت بۆ تەندروستیمان.

لەم چەند خاڵەی خوارەوە زیانەكانی خواردنەوەی ئاوی سارد بزانن:

1. خواردنەوەی ئاوی سارد دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە كرداری هەرس، ئەمەش هۆكارێكە بو كۆبوونەوەی چەوری لە لەشداو پێچەوانەی ئەو قسانەی كە دەوترێت كالۆری دەسوتێنێت و كێش دادەبەزێنێت.

2. خواردنەوەی ئاوی سارد هۆكارێكە بۆ قەبزی، چونكە بۆ ماوەیەكی زیاتر خواردن لە ریخۆڵەدا دەهێڵێتەوە، بە پێچەوانەوە خواردنەوەی ئاو بەپێی پلەی گەرمی ژوورەكەت باشترین یارمەتییە بو كرداری هەرس كردن.

3. زیان بە پێست و شێداری جەستە دەگەیەنێت و وشكی دەكاتەوە، چونكە پێویستە ئەو ئاوە هەمان پلەی گەرمی لەش بێت بۆ ئەوەی لەش و پێست شێدار بكات.

4. ئاوی سارد دەبێتە هۆكارێك بۆ نەمانی وزە، هەمیشە جەستە بۆ بەكارهێنانی وزە پێویستی بە ئاوێكە كە نزیك بێت لە پلەی گەرمی لەشەوە.

5. زیان بە گەدە دەگەیەنێت و هۆكارێكە بۆ سك ئێشە، چونكە خوێنبەرەكان و گەدە ناتوانێت ئەو خواردنەی دەیخۆیت باش هەرسی بكات.

6. یەكێكی دیكە لە زیانەكانی خواردنەوەی ئاوی سارد كەمكردنەوەی لێدانەكانی دڵە كە رەنگە هەندێ جار حاڵەتی نەخوازراویش دروست بكات.

7. خواردنەوەی ئاوی سارد هۆكارێكە بو هەوكردنی قورگ و كۆكە.

8. هەندێك جار دوای ئایسكرێم خواردن رەنگە هەست بە سەر ئێشە بكەیت، ئەوا بە دڵنیایی دوای ئاوی ساردیش رەنگە تووشی سەر ئێشە بیت، بەڵام نەزانیت هۆكارەكەی ئاوی ساردە، چونكە كاریگەری دەكاتە سەر مێشك و بربرەكانی پشت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

artifakiya-glaza-chto-eto-takoe_4

ڕێگه‌یه‌كی گرنگ بۆ پاراستنی چاوه‌كانت

له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه‌سانێكی زۆر ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌و كێشانه‌ی له‌ئه‌نجامی زۆر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *