657657657

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ پێنج شەممە دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم لایەنە سەرەكیەكانی هەرێم ناوی خۆیان تۆماركردوە.

شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە حەوتی حوزەیرانی 2018 دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و تاوەكو ئێستاش 16 قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان بۆ ‌هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆماركردوە.
جێگای ئاماژەبۆكردنە بڕیارە لە ڕۆژی 30-9-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و لەئێستاشدا كۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *