images

ئەفغانستان ئاگربەست ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف عەبدولغەنی ئاگربەستی ڕاگەیاند لەگەڵ تاڵیباندا تاوەکو 20 ی مانگی حەوت، بەڵام وتی شەڕی دژ بە گروپە چەکدارەکانی دیکەی وەکو ڕێکخراوی داعش بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی ئەفغانستان لە تویتێکدا نوسیویەتی ” ئەم ئاگربەستە هەلێکە بۆ تاڵیبان تاوەکو واز لە هەڵمەتە توندوتیژییەکانی بهێنێت کە هیچ سوودێکیان نیە و تەنها زیاتر بەسەریاندا دەشکێتەوە.”

وتیشی ” بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست هێزی حکومەتی ئەفغانستان و خواستی گەلەکەیمان کۆکردۆتەوە کە ئارەزووی چارەسەرێکی ئاشتیانە دەکەن بۆ ململانێکانی ئەفغانستان.”

لە مانگی دوودا عەبدولغەنی دانی بەوەدا نا کە تاڵیبان حیزبێکی سیاسیی و یاساییە لە چوارچێوەی پڕۆسەی سیاسیدا و وتی لەوانەیە ئەوە ببێتە دروستبوونی دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی بەردەوامی شانزە ساڵەی ئەفغانستان.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *