02211762018_56453

له سلێمانی بەدواداچون بۆ نرخ و كوالیتی دەرمان دەكرێت

لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچوونی نرخ و كوالیتی دەرمان لە شاری سلێمانی راگەیەنراو قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، هەردەرمانخانەو نۆرینگەیەك پابەند نەبێت بەمەرج و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ 7-6-2018  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رێكخستنی نرخ و رێگری كردن لە دەرمانی كوالیتی نزم و زیان بەخش لیژنەی هاوبەشی تەندروستی لە شاری سلێمانی راگەینرا، كە ئەركی لیژنەكە بەدواداچوون دەبێت بۆ كوالیتی و رێكخستنی نرخی دەرمان.

لەكۆنفرانسەكەدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ئەركی سەرەكی لیژنەكە لەپاڵ بەدواداچوون بۆ كوالیتی دەرمان رێگری كردن دەبێت لە زیادكردنی نرخ و نەهێشتنی ئەو جیاوازیەی كە لە نرخی دەرماندا لە دەرمانخانەو نۆرینەگەكاندا بەدی دەكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە هەفتەی داهاتووەوە لیژنەكە دەستبەكار دەبێت و سەردانی هەموو دەرمانخانەو نۆرینگەكان دەكات و بەووردی بەدواداچون دەكات بۆ كوالێتی و نرخی دەرمان و هەر شوێنێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزایی یاسایی دەبێتەوە.

وتیشی: سەرەتا لیژنەكە بە ئاگاداركردنەوە و دواتر سزای دارایی دەست پێدەكەن و ئەگەر دەرمانخانەو نۆرینگەكان پابەند نەبوون شوێنەكانیان دادەخرێت و دواین هەنگاویش رووبەڕوو كردنەوەی ئەو شوێنانە دەبێت بە دادگا كە پابەند نابن.

ب.هـ

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *