IMG_7754

دەیڤد فیلیپس: بەپێێ نوێترین پلان سوپای سوریای ئازاد بە ئازادیی خۆی مەنبج بەڕێوە دەبات

 

نۆوام چۆمسکی، نووسەر و فەیلەسوفی ئەمریکی بەڕەگەز جولەکە، لە نوێترین دیمانەی ڕۆژنامەوانیدا، باس لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکات و ئیدارەکەی ئێردۆغان بە ترسێنەر ناو دەبات، هەروەها باس لە ڕیککەوتنی ئەمریکا و تورکیا دەکات سەبارەت بە مەنبج و دەڵێت کە ئەمریکا لەگەڵ کار نەمانی بە کوردەکان، ئامادەکاریی دەکات بۆ دیسان فرۆشتنی کورد.

 

د.دەیڤد فیلیپس سەرۆکی بەشی ئاشتیی و مافی مرۆڤ لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، کە پێستر ڕاوێژکاریی هەریەک لە ئیدارەکانی بیل کلینتۆن و جۆرج دەبلیو بۆش و باراک ئۆباما بووە، لەبارەی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا بۆ کشانەوەی ئەمریکا و جێگیر کردنی سەربازانی تورک و سوپای سوریای ئازاد دەڵێت: “بەپێێ نوێترین پلان سوپای سوریای ئازاد بە ئازادیی خۆی مەنبج بەڕێوە دەبات. ئەو دۆخەی کە بەسەر عەفریندا هات زۆرشتی ڕونکردەوە. پاش داگیرکردنی عەفرین، هێزەکانی سوپای سوریای ئازاد کوردەکانی دەکوشت برینداری دەکردن، ماڵەکانیانی تاڵان دەکرد.”

ئەو پڕۆفیسۆرە باس لەوە دەکات کە بڕیارەکەی ئیدارەی تڕەمپ سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە مەنبج، سەرەڕای هاوڕا نەبوونی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکی بووە. فیلیپس دەڵێت: “یەپەگە شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا دژی داعش شەڕی کردووە و لە گرتنەوەی ڕەققەدا بەشدار بوون. ڕازیبوونی ئەمریکاش بە داگیرکردنی مەنبیچ لەلایەن تورکیا و سوپای سوریای ئازادەوە، بەواتای ئەوە دێت کە ئەمریکا ئەو ناوچەیەی لە دەستی تیرۆرستەکانی دەرهێناوە، ڕادەستی هێزە توندڕەوەکان بکات.”

 

ش.ك

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *