1022082762 (1)

فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركيا سنوورى شارۆچكه‌ى (ئاكرێ)يان بۆردومان كرد

 فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركيا سنوورى شارۆچكه‌ى (ئاكرێ)يان بۆردومان كرد

 

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (ئه‌نادۆڵ)ى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، “بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا وەريگرتوون، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی زاپ، خواکورک و قەندیل لە سنووری “باکووری عێراق”، ژمارەیەک حەشارگە و جبەخانەی تیرۆریستان خاپوور کران” –وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ ده‌قى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه‌دا هاتووه‌-.

ئه‌م بۆردومان و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه‌ دێت، شه‌وى رابردوو، سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان) رايگه‌ياند، “هێرش ده‌كه‌ينه‌ سه‌ر شنگال و قه‌نديل و مه‌خموور”.

گوتيشى: “مه‌خموور، قه‌نديل به‌خێو ده‌كات، بۆيه‌ مه‌خموور زۆر گرنگه‌ و لانكه‌ى به‌رهه‌مهێنانى تيرۆريستانه‌”.

سه‌رۆكى توركيا هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى كرد، “ئه‌گه‌ر عێراق هيچى پێ نه‌كرێت، بۆ وه‌ستاندنى په‌كه‌كه‌، ئه‌وا، توركيا مۆڵه‌ت له‌كه‌س وه‌رناگرێت بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌”.

هاوكات تا ئێستا حكومه‌تى عێراق، هيچ لێدوانێكى سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێست و سنووربه‌زاندنه‌ى توركيا نه‌داوه‌.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *