1397031804031898314354464

حەوت لیست 200 كورسی لە ئەنجومەنى نوينه ران بەدەستده هينن بو هاو به يمانيكردن

لە دوای ئەوەی موقتەدا سەدر هاوپەیمانیەتیەكی لە ژێر ناوی “زۆرینەی نیشتیمانی باوكایەتی” پێكهێنا، لەئێستادا هەوڵ دەدات هاوپەیمانیەتیەكەی 200 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەست بهێنێت.

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەك بە ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەدر لەگەڵ عەممار حەكیم و ئەیاد عەلاوی هاوپەیمانیەتیەكی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق پێكهێنا و ئێستاش دەیانەوێت هاوپەیمانیەكە فراوان بكەن و بیگەیەننە حەوت لیست و 200 كورسی لە ئەنجومەنەكە بەدەست بهێنن تاوەكو بتوانن حكومەتی نوێی عێراق پێكبهێنن.

 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە: سەدر لە ڕۆژانی داهاتودا نوێنەری خۆی دەیاری دەكات تاوەكو گفتوگۆ لەگەڵ لیستی پارتی بكات كە مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكات.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانیەتیە لەكاتێكدایە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەكان و دەنگەكانی دەرەوەی وڵات، بڕیار دراوە سەرجەمی دەنگەكان بە دەست ئەژمار بكرێنەوە و بەو هەنگاوەش پێشبینی دەكرێت گۆڕانكاری گەورە لەئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی عێراقدا ڕووبدات.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *