106299

سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست، ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چاودێره

رۆژنامه‌ی “العربي الجديد” كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/6/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پشتی به‌ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ستووه‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت، زیاتر له‌ 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌برێنه‌ كۆگاكانی كۆمیسیۆن بۆ سه‌رله‌نوێ ژمار‌دنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست و زیاتر له‌ 10 ملیۆن فۆرمی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ژمێرنه‌وه‌. پرۆسه‌كه‌یش له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی ئه‌منی و له‌ لقی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دید ده‌ڵێت: “ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ دادگاكانی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و زانكۆی به‌غدا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌برێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست بژمێرنه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن پێشبینی كردووه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ یان پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكات و رێگه‌ له‌ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌ ناوخۆییه‌كانیش ده‌گیرێت ده‌ستوه‌رده‌نه‌ پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ته‌نها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێگه‌پێدراو ده‌بێت چاودێر بێت به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌وه‌”.

رۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ له‌ دادوه‌رێكی دادگای ره‌سافه‌وه‌ زانیوویه‌تی: “پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و ده‌بێت هاووڵاتیان بزانن ئه‌وه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ توانادایه‌ كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی بكرێت و ساخته‌كارییه‌كان ئاشكرا بكرێن”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *