35026340_1978700249126472_6774810416900997120_n (1)

ڕابەری گشتی سوپاس و پێزانینی به خشيه ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کرکوک .. به وينه وه

  ڕابەری گشتی سوپاس و پێزانینی به خشيه ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کرکوک 
بەڕێز شێخ عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و بەرپرس و کارگێڕانی مەڵبەندی سێی هەولێر و ژمارەیەک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کرکوک کرد
لەووتەیەکیدا بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی هەوڵ و ماندووبوون و خزمەتەکانی مامۆستا ڕێبوار تاڵەبانی بەرز نرخاند کە توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو لەڕووی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئیسلامیدا بەو شارە بکات کە پڕیەتی لەکێشەو ئاڵۆزی،بەڵام بەڕێزیان سەرکەوتوانە کارەکانی بەڕێوەبردووە.
لەلایەن خۆیەوە مامۆستا ڕێبوار تاڵەبانی سوپاسی هەڵوێستی جەنابی ڕابەرو بزووتنەوەی ئیسلامی کرد بەو ڕێزلێنانەو گووتی من پەروەردەی ئەو قوتابخانەیەم و ئەوەی کردوومە بۆ خزمەتی خەڵکی کەرکوک بە عیبادەتم زانیوەو سوپاسی هەموو ئەو کەسانەشی کرد کە پشتگیریان لێ کردووە ئەگەر بە ووشەیەکیش بێت،بەڵام ئەو هەڵوێستەی بزووتنەوەی ئیسلامی لام جێگای ڕێزە.

ش.ك

34864516_1978700529126444_286697596813049856_n34963597_1978700595793104_5300288375419305984_n (1)35049812_1978700685793095_8483212209541873664_n34984814_1978700302459800_8276345938658721792_n

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *