34962314_1832866223439111_1756054115487580160_n

له‌سه‌ر سوكایه‌تییه‌كان فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ هۆشیاریی ده‌دات

له‌سه‌ر سوكایه‌تییه‌كان
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ به‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هۆشیاریی توند ده‌دات

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌
له‌گه‌ڵ فراوانیی بواری میدیا و جۆره‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و سوكایه‌تیی و ده‌ستبردن بۆ پیرۆزیی و شكاندنی (به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی ڕۆژنامه‌وانیی) و لادان له‌ (ئیتیك) و مۆڕاڵی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و كردنی هه‌ندێك خه‌ڵك به‌ پاڵه‌وانی سه‌ر شاشه‌ و وروژاندن و گومانخستنه‌ دڵی هاوڵاتیان، ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌، هۆشیاریی ده‌ده‌ین به‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان.
هه‌ر سوكایه‌تییه‌ك به‌ ئاین و نیشتیمان و گه‌ل و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ و ئاینزا و پیرۆزیی و كه‌سایه‌تیی و هه‌ر لا و لایه‌ن و تویًژێك و داب و فه‌رهه‌نگ و ئاكار و ڕه‌وشتی كورده‌واریی له‌ میدیاكانه‌وه‌، له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی جیاوازه‌وه‌، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و میدیا لێی به‌رپرسه‌ و پێویسته‌ وه‌زاره‌ت هه‌م مۆڵه‌تی لێ‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ هه‌میش سزای بدات.
به‌ ئاماژه‌دان به‌ دوو حاڵه‌ت كه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌ دوو ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ ڕوویداوه‌، ئێمه‌ هیچ جیاواییه‌ك ناكه‌ین به‌ هه‌ر جۆره‌ سوكایه‌تییه‌ك و قه‌بوڵی ناكه‌ین و له‌ ڕێی لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی و ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین تا به‌ر به‌و ته‌شهیر و سوكایه‌تیی و مله‌جه‌ڕێیه‌ بگرین.
پاراستنی ئه‌ده‌بی زمان و به‌كاربردنی وشه‌ و زاراوه‌ی نه‌شیاو و كوفركردن و ئیلحادبه‌خشینه‌وه‌ له‌ زاری هه‌ندێكه‌وه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ لای ئێمه‌ هێڵی سووره‌، ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ناڵی (سرووشت)ی دیجیتاڵ ڕوویدا ڕه‌خنه‌ و تێبینیمان هه‌بوو له‌سه‌ری و پێویسته‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ بدات و وه‌زاره‌تیش به‌ پره‌نسیپ ڕێككاری له‌گه‌ڵ بگرێت نه‌ك به‌ هاكه‌زایی و له‌سه‌ر مه‌زاج كه‌ناڵه‌كه‌ دابخات.
هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی (ڕووداو)ی ئاسمانی كه‌ به‌ ئاشكرا له‌ به‌رنامه‌یه‌كیانه‌وه‌ كه‌سێك سوكایه‌تیی ده‌كات به‌ ئیسلام و (په‌نا به‌خوا)، جه‌هه‌ننه‌م و ئیسراومیعراج و هه‌ندێك پێكهاته‌ و موفره‌ده‌ی قورئانیی و قیامه‌تیی به‌ درۆ و وه‌هم ئه‌ناسێنێت.
ئه‌گه‌ر بۆ كه‌ناڵی (سرووشت) یاساكه‌ كاری كردبێت له‌سه‌ر سوكایه‌تیی به‌ ئافره‌ت، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و یاسایه‌ش بۆ (ڕووداو) جێبه‌جێ‌ بكرێت له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ شاشه‌ی (ڕووداو)ه‌وه‌ خه‌ته‌رترین سوكایه‌تیی و قێزه‌ونترین تۆمه‌ت و قسه‌ی كۆن و ته‌شهیریی سه‌ده‌كانی ڕابردوو به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلامی بێ‌ خه‌وش كراوه‌.
بۆیه‌ نه‌ له‌ (ڕووداو)ی قه‌بوڵ ده‌كه‌ین و نه‌ هه‌ر شاشه‌ و مایك و میدیایه‌ك، سوكایه‌تیی به‌ موقه‌ده‌سی گه‌لێك بكه‌ن، پێویستیشه‌ له‌سه‌ر ڕووداو داوای لێبووردن بكه‌ن و ده‌ستبه‌جێ‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تیش مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ر و یاسا له‌گه‌ڵیدا بكات.
ئێمه‌ ئاگادارین هه‌ندێك كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردیی شه‌ووڕۆژ خه‌ریكی چاندنی چ تۆوێكی ژه‌هراویین به‌رامبه‌ر كورد و ئاینه‌كه‌ی و ڕه‌وشت و ئاكاری كورده‌واریی و فه‌رهه‌نگه‌ مه‌زنه‌كه‌ی، به‌ڵام چاوه‌ڕێین تا كاتی خۆی و ده‌بێت باجی ئه‌و هه‌موو به‌دڕه‌وشتیی و سوكایه‌تییه‌ بده‌نه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌ و نه‌وه‌ی كورد، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كار ده‌كه‌ن بۆ لێدان له‌ ئاین و ئه‌خلاقه‌كه‌یان، له‌پاڵیشیدا هه‌مان لێدانیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر كوردبوون و ئینتیمای كوردانه‌ بۆ خاك و ئاڵا و سه‌روه‌ریی كورد، به‌ڵام ناوێرن به‌ ئاشكرا و به‌ به‌رنامه‌ ده‌یكه‌ن.
بۆ ڕای گشتیی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ دنیای گڵۆباڵ میدیا و ماڵتی میدیا هه‌موو شت ڕووده‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هێڵی سووره‌ بۆ ئێمه‌ و به‌ری لێده‌گرین به‌ هه‌م یاسا و هه‌میش خوێن، ده‌ستبردنه‌ بۆ ئاینی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاریی له‌ ئیسلامه‌ ئاسمانیی و زه‌مینییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین كه‌ سه‌دان ساڵه‌ له‌گه‌ڵ شوناسی پاك و پیرۆزی كورده‌واریدا ده‌ژی و به‌رده‌وامیشه‌ تا قیامه‌ت.

ئاری عه‌بدوله‌تیف
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌
یه‌كشه‌ممه‌
2018/6/10

 

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *