35051310_1853149368040411_2540923104947863552_n

وتەبێژى فەرمى بزووتنەوەى ئيسلامى: ئاگربەردانەكەش ئابڕووچوونێكى ترى سياسييە

بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

بەداخەوە لە رووداوێكى گوماناوى و پڕ لەشوورەييدا هەواڵى ئاگرگرتنى كۆگاى سندوقەكانى دەنگدانى هاوڵاتيان لەبەشى رەسافەى بەغدا بڵاو بوويەوە كە لەم كاتەداو لەسەروبەندى جێبەجێكردنى بڕيارەكەى پەرلەمانى عێراق دەربارەى ژماردنەوەى دەنگى ناو ئەو سندوقانە ئەوەى لێ دەخوێنرێتەوە كە كارێكى پلان بۆدانراوەو بەتوندى ئيدانەى دەكەين.
ئاگربەربوون لە كۆگاكانى هەڵگرتنى سندوقەكانى دەنگدان كۆتا بەڵگەى حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەى كە يارى بەدەنگى هاوڵاتيان كراوەو هەڵبژاردنێكى پڕ لەساختەكارى ئەنجام دراوە، ئاگربەردانەكەش ئابڕووچوونێكى ترى سياسييە كە تەنها هەڵوەشاندنەوەى دەرەنجامى هەڵبژاردنەكان و دووبارەكردنەوەى دەنگدان بەشێكى قەرەبوو دەكاتەوە، پێويستە لايەن و قەوارە سياسييەكانى بەشدار لەو هەڵبژاردنەداو هەر لەسەرەتاوە بەدەرەنجامەكان ڕازى نەبوون پشتگيرى هەر هەوڵێك بكەن كە بەو ئاراستەيەدا كار دەكات هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە ..
كاميل مەحمود
وتەبێژى فەرمى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى

 

ش.ك

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *