f94057ecd6291973396e6840aeaceb2d

ئەمریكا پشتیوانی حكومەتی داهاتووی عێراق دەكات لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەیدا نیە

ڕۆژنامەی “عەرەبی جەدید ” ئاشكرای كردووە، دواى ئه وه ى كه  دوێنێ لە پاش سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆن، باڵوێزی ئەمریكا هەوڵە دیلپۆماسیەكانی چڕ كردۆتەوە و لە یەك كاتدا چەند نامەیەكی ئاڕاستەی سەركردە سیاسیەكان كردووە و هۆشیاری توندی ئاڕاستە كردوون. ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە، حەیدەر عەبادی و شەش سەركردەی عێراقی لە كورد و سونە و شیعە، نامەی بەرپرسانی كۆشكی سپیان پێ گەشتووە لایەن باڵوێزی ئەمریكاوە، هۆشیاریان پێ دراوە كە نابێت پەنا ببرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكان ، چونكە ئەوە مەترسیەكی گەورە بۆ دۆخی ئاسایشی ناوخۆی عێراق دروست دەكات”.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە كە ئەو سەركردانەی نامەكانیان پێ گەشتووە بریتین لە ( حەیدەر عەبادی، سەلیم جبوری، عەممار حكیم، نوری مالیكی، هادی عامری، فوئاد مەعسوم) كە سەرجەمیان هەمان پەیامیان پێ ڕاگەیەنراوە، كە ئەمریكا پشتیوانی حكومەتی داهاتووی عێراق دەكات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردووە” ئەمریكیەكان لە داڕوخانێكی نوێی باری ئاسایشی ناوخۆی عێرق دەترسن كە هۆكارەكەی لایەنە سیاسەیكان بن،لە هەمان كاتیشدا پاشماوەكانی داعش و میلیشیا چەكدارەكانیش ببنە بەشێك لە پشێویەكان، هەروەك ئەمریكا لەگەڵ پاككردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە بەڵام لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەیدا نیە”.
هەروەك ئەوەی ووتووە سوتاندنی كۆگاكان دوای چەند كاتژمێرێك لە بڕیاری دەستەی دادوەری بە سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر كۆمسیۆندا بۆ دوبارە هەژماركردنەوەی دەستی كارێكی سەرپێی نەبووە و عێراقی لە بەردەم دوڕیانێكی مەترسیداردا جێهێشتووە”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *