a937c5c3e6feb5d7b41d071808a08b6f_XL

لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لە ناحیەی قەسرۆك شەش كەس بونەقوربانی

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت:لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لە ناحیەی قەسرۆكی سەر بە قەزای شێخان شەش كەس بونەقوربانی.

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێكدا بو ميدياكان ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ناحیەی قەسرۆكی سەر بە قەزای شێخان سێ كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی تریش برینداربوون.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: رووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە نێوان تراكتۆرێك لە جۆری فۆرگەسن و ئۆتۆمبێلیكی پیكاب دێر و هەروەها شوفەرلێت ئۆپتراێك.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو سێ كەسەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەك خێزانن، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە و تەرمەكانیش ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراون.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *