images (1)

توركیا زیاتر له‌ (100) په‌نابه‌ری راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كرده وه

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل ئاشكرایكرد ، ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ حكومه‌تی توركیا زیاتر له‌ (100) په‌نابه‌ری راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كرد .

سه‌رچاوه‌كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت به‌سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌ : ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا زیاتر له‌ (100) په‌نابه‌ری له‌سنوری ئیبراهیم خه‌لیل راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، له‌نێو په‌نابه‌ره‌كان منداڵ و ئافره‌‌ت هه‌یه‌ .

هه‌مان سه‌رچاو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ “ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌م په‌نابه‌رانه‌یان له‌سنوری توركیا و یۆنان ده‌ستگیر كردوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا به‌سه‌دان په‌نابه‌ری عێراقی ئێستا له‌گرتوخانه‌كانی توركیا گیراون” .

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ نۆی ئه‌م مانگه‌ حكومه‌تی توركیا هه‌شت په‌نابه‌ری عێراقی راده‌ستی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ كردبوو له‌ وڵاتی سوریا .

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ رێكخراوی په‌نابه‌ری عێراقی ئاشكرای كردوه‌ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو به‌شێوه‌ی نایاسایی زیاتر له‌ (240) هه‌زار كه‌س وڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان  جێهێشتووه‌، تا ئێستا چاره‌نووسی (48)كه‌س  نادیاره‌ .

 

ش.ك

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *