33

ئەنجامی هەڵبژاردنەكان گۆڕانكارییان بەسەر دێت

سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به ده‌نگی ئه‌مریكاى  ڕاگه‌یاند ” ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌رۆكێكی نوێی بۆ كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ جێگر و بڕیارده‌ر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌ستنیشانكرد، كه‌ ئه‌وانه‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێنراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وكه‌ی كۆگاكانی كۆمسیۆن.”

كاكه‌یی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی تۆمه‌تباركرد به‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كۆمسیۆن و ڕایگه‌یاند”من به‌ش به‌حاڵی خۆم كۆمسیۆن به‌به‌رپرس ده‌زانم له‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ چونكه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ناوه‌وه‌ی كۆگاكه‌ كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆن به‌رپرسه‌ له‌پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی ئه‌و كۆگایانه‌.”

سه‌عید كاكه‌یی وتیشی” ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران سه‌رلێشێواویه‌كیان پێوه‌ دیاره‌ چونكه‌، له‌ناوه‌ڕۆكی یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عیراق تێناگه‌ن ئه‌گه‌رنا ڕۆژمان نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئه‌م ڕۆژه‌ به‌هۆی ئه‌و پێداگری و تێنگه‌یشتنانه‌یان بۆ یاساكان ڕۆژه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌كۆگاكاندا ئه‌و ئاگره‌ بكرێته‌وه‌، كه‌زیانێكی زۆر به‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی كۆمسیۆن كه‌وتووه‌، ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌ی كۆمسیاران به‌ڕاستی له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی یاسا و ئیداره‌ تێناگه‌ن.”

سه‌عید كاكه‌یی له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌پاش ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجومه‌نێكی كاتی كۆمسیاران، ده‌ڵێت” چاره‌نوسی ئه‌ندامانی كۆمسیاران، به‌خۆشمه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چونكه‌ تاكه‌ لایه‌نی چاودێر به‌سه‌ر كۆمسیۆنه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌، وه‌ك خۆم یاسا هه‌ركات لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بكات من ئاماده‌ ده‌بم ،ئه‌ندامه‌كانی تریش چۆن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌پێی یاسا ئه‌وانه‌ی پێشێلكاریان كردووه‌ و تێوه‌گلاون له‌ ساخته‌كاری ئه‌وا كێشه‌ی خۆیانه‌.”

به‌بڕوای سه‌عید كاكه‌یی” دادگایی كردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر ڕووده‌دات، وتیشی” چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌كراون نه‌ك ته‌نها پێشێلكارین به‌ڵكو چونه‌ته‌ خانه‌ی تاوانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دادگا كه‌ كه‌ی ده‌جوڵێت تا لێپرسینه‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موومان بكات.”

كاكه‌یی ئه‌وه‌شی وت” كوردستان به‌شێكه‌ له‌عیراق دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ به‌غداد ئاڵۆزتره‌، بۆیه‌ ئاگرێك كه‌ له‌كۆگاكانی كۆمسیۆن به‌ربێت، دورنیه‌ له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عیراقیش ڕووبدات ، بێگومان جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌نجامی ده‌بێت، ئه‌نجامه‌كانیش زۆر جیاوازتر ده‌بن له‌وانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراون.”

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *