422506_DSC_8383

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بڵاوكرده‌وه‌

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پێویسته‌ رای به‌رانبه‌ر وه‌ربگرێت تا بڕیار بۆ راگرتنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌ربكرێت.

ئیاس ساموک، وتەبێژی دادگای فیدراڵی لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگا بە سەرۆکایەتی مەدحەت مەحمود و تەواوی ئەندامانی کۆبوونەوەیەکی لەسەر پێنج داواکاری ئەنجامدا، کە داوادەکەن دادگا جێبەجێکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رابگرێت.

ئاشکراشیکرد، دادگا پێی وایە بڕیاردان لەسەر ئەو داواکارییانە بە سلبی یان ئیجابی بەبێ گوێگرتن لە وەڵامی لایەنی بەرانبەر، لایەنگری بۆ داواکارییەکە دروستدەکات.

روونیشیکردەوە، نەریتی یاسایی رێگە بە دادگای فیدراڵی نادات بۆچوونی خۆی بخاتەڕوو لەسەر سکاڵایەکی یاسایی، تا ئەو کاتە بڕیارێکی یاسایی یەکلاکەرەوە لەبارەیەوە دەردەچێت، لەبەر ئەو هۆکارە داوای راگرتنی هەمواری یاسای هەڵوەشاندنەوەیان رەتکردووەتەوە.

پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی شەشی ئەم مانگە یاسای هەڵبژاردنی هەموارکردەوە و بڕیاریدا بە ژماردنەوەی دەستیی تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان و دەنگدانی مەرجداری ئاوارەکانی عیراق.

هەفتەی رابردووش، رێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتی لە کەرکوک لە دادگای فیدراڵی تانەی لەو بڕیارە دا و داوای هەڵوەشاندنەوەی کرد.

دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رەتیکردەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق هەڵبوەشێندرێتەوە و رایگەیاند: “لە دەسەڵاتی حکومەت و پەرلەماندا نییە، ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا وتی: “تەنیا دادگای فیدراڵی دەتوانێ بڕیاربدات هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە و ئەوە لە دەسەڵاتی حکومەت و پەرلەماندا نییە”.

ب.هـ

بابەتی دواتر

download (1)

دۆناڵد ترامپ: بەردەوام دەبم لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان

ئه مرو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سه ره ڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە (بن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *