13620181033600_g06qsjw4

عيراق: راراده‌ستكردنی بكوژی كچە ئەڵمانییەكە لەلایەن هەرێمه وە سه‌رپێچی یاسایيه‌

وەزارەتی دەرەوەی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر پرسی راده‌ستكردنی بكوژی كچە ئەڵمانییەكە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ “سه‌رپێچی یاسایه‌”.

لە راگەیه‌ندراوێکدا ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، لەبەر نەبوونی رێككەوتنێكی هاوبەش لە نێوان عیراق و ئەڵمانیا سەبارەت بە رادەستكردنەوەی تۆمەتباران، رادەستكردنی تۆمەتبار عەلی بەشار لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بە “سەرپێچی یاسایی” ئەژماردەكرێت.

مەحجوب وتیشی: “بەغدا ئەوە بە سەرپێچی لەسەر ئەو لایەنەی رادەستیكردووە و ئەو لایەنەی وەریگرتووە ئەژماردەكات، بەو پێیەی ئاڵوگۆڕی داواكراوان لە دەسەڵاتی سەروەریە و تایبەتە بە وەزارەتی دادی فیدراڵی”، هەروەها عیراق جەخت لەسەر سزادانی تۆمەتباران دەكاتەوە، بەڵام لەچوارچێوەی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان”.

عەلی بەشار گەنجێکی خەڵکی زاخۆیە و پەنابەر بووە لە ئەڵمانیا. تۆمەتبارە بە کوشتنی کچێکی تەمەن 14 ساڵی ئەڵمانی. دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەکەی ئەڵمانیا بەجێدەهێڵێ و دەگەڕێتەوە کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا و رادەستی پۆلیسی ئەڵمانیا کرایەوە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *