36525c08d72bbd603812e3f6bcc37895_L

د.ته‌ڵال زوبیعی: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بگرێته‌وه‌

د.ته‌ڵال زوبیعی سه‌ركرده‌ له‌ لیستی هاوبه‌ندی بڕی عیراقی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ده‌ڵێت” سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆن كارێكی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوبوو، به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ بوو كه‌ ساخته‌كاران و گه‌نده‌ڵكاران له‌دوای هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانیان هه‌ڵدرایه‌وه‌ ئیتر ڕێگه‌یان نه‌مایه‌وه‌ چوون ئه‌و كۆگایانه‌یان سوتاند، ده‌شڵێت” ئه‌م كاره‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بگرێته‌وه‌ چونكه‌ ساخته‌كاران و گه‌نده‌ڵكاران هه‌موویان یه‌ك ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه‌.”

د. ته‌ڵال زه‌وبیعی له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كۆگاكانی كۆمسیۆن له‌ ناوچه‌ی ڕه‌سافه‌ وتی”به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌م ئاگربه‌ردانه‌ كۆگایانه‌ی كۆمسیۆن كاری ساخته‌كاران و گه‌نده‌ڵكاران بوو، ئه‌مه‌ كۆتا هێڵی جیاكراوه‌بوو له‌نێوان ئه‌وانه‌ی گومانیان هه‌بوو وه‌ ئه‌وانه‌ی گومانیان نه‌بوو له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ ساخته‌كاران ئه‌م كاره‌یان كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و بڕیاری ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، ئیتر لاپه‌ره‌كانیان هه‌ڵده‌درایه‌و و ئاشكرا ده‌بوون له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، دواتر ڕۆیشتن ئه‌و كۆگایانه‌یان سوتاند، له‌كاتێكدا بۆ زانیاریتان ئه‌و كۆگایانه‌ داخرابوون به‌ڵام ساخته‌كاران و خراپه‌كاران توانیان ئه‌و تاوانه‌ ئه‌نجامبده‌ن و ئاگر به‌ربده‌نه‌ ئه‌و كۆگایانه‌، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ تاوانێك بوو به‌رامبه‌ر مافی گه‌ل.”

 

ش,ك

بابەتی دواتر

UsStateTerror

خستيانە لیستی تیرۆرەوە

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، دوێنێ دووشەممە،قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *