AW-HAWLER

15 گەڕەكی شاری ھەولێر ئاویان لەو بۆرییە بۆ دەچێت كە ئێستا شكاوە

بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێمی كوردستان  راگەیاند: ئەو بۆرییەی كە شكاوە بۆری پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3ی ھەولێرە كە ئاوی زیاتر لە نیوەی شاری ھەولێر دابین دەكات، ھۆكارەكەشی دروستكردنی كۆگایەكە كە بە زێدەڕۆیی دروست كراوە بێ ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی.

ناوبراو وتيشى : “ئێستا تیمەكان سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكانن و ھیوادارین لە 2 تا 3 كاتژمێری دیكە بتوانین بە تەواوی چاكی بكەینەوە”.

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێمی كوردستان، كۆمپانیایەك كە بەھۆی دروستكردنی كۆگا بووەتە ھۆی شكاندنی بۆرییەكە، بەڵام بەرپرسانی ئاو ھیچ ئاماژەیەكیان بە سزادانی ئەو كۆمپانیایە نەكرد.

ھەروەھا ئاری قادر، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر  وتى :زیاتر لە 15 گەڕەكی شاری ھەولێر ئاویان لەو بۆرییە بۆ دەچێت كە ئێستا شكاوە”.

روونیشیكردەوە: “بۆ كاتژمێر 6 تا 7 ئێوارە ئاو دەگاتەوە كۆگای سەرەكی، ئەمشەو دەتوانین ئاو بدەینەوە بەشێك لەو گەڕەكانەی كە بێ ئاوبوونە، رۆژێك زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی ئاو بۆ ھەموو گەڕەكەكان بگەرێتەوە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *