71462018_kawsxasd (1)

نامانەوێت خاكی عێراق بۆ كاری تیرۆریستی لەدژی وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت

عەمید یەحیا زوبەیدی وتەبێژی فەرمی سەركردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەبارەی هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر قەندیل و شنگال بۆ دەنگی ئەمریكا دواو دەڵێت: داوا لەتوركیا دەكەین سەروەری خاكی عێراق بپارێزێت.

عەمید یەحیا زوبەیدی دەشڵێت: “هێزەكانی ئێمە لەشەنگال هەن ‌و پێشمەرگەش لەقەندیل نزیكن، كە بەشێكن لە سیستمی بەرگری عێراق كاری هەموو ئەم هێزانە پاراستنی سەروەری عێراق و هەموو نەتەوە جیاوازەكانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنی سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێ بەكاربهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی هەر وڵاتێك لەناو خاكی عێراق چاوەڕێی فەرمانی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكەین.”

ڕۆژی دووشەممە وەزیری ناوخۆی توركیا سلێمان سۆیلۆ وتی: هێزەكانی وڵاتەكەی بەرەو بنكەكانی دواوەی حیزبی كرێكارانی كوردستان پێشڕەویی دەكەن لەشاخی قەندیلی باكوور عێراق، ناوبراو وتیشی “دەستپێكردنی ئەركە سەربازییەكە تەنها بابەتی كاتە و هیچی تر”.

لەبەرانبەردا وتەبێژی فەرمی سەركردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەڵێت: “هیوادارین لایەنی توركی ڕێز لەسەروەری عێراق و خاكی عێراق بگرێت، خاكی عێراق و سەروەرییەكەی لەلایەن هێزی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزە سەربازییەكانی عێراقەوە دەپارێزرێت، هەروەها ئێمە بەڕەهایی (بەتەواوی) نامانەوێت خاكی عێراق بۆ كاری تیرۆریستی لەدژی وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت.”

 

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *