152672017_fa32672017

به‌نزینخانه‌كان له‌م كاتانه‌دا سزا ده‌درێت

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی، لە ڕێگای چەند تیمێکەوە سەرقاڵی پشکنینی بەنزینە بۆئەوەی باشی و خراپی کوالێتی بەنزینی بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانییان بۆ دەرکەوێت.

لێپرسراویی تاقیگەی پشکنینی سووتەمەنی سلێمانی دەڵێت، ڕێگا بە خاوەنی هیچ بەنزینخانەیەک نادەن کە بەنزینی کوالێتی نزم بهێنێتە پارێزگای سلێمانییەوە و دەشڵێت، هەر بەنزینخانەیەک کوالێتی بەنزینەکەی خراپ بێت ئەوا خاوەنەکەی ڕووبەڕووی سزای مادی و تەنانەت داخستنی بەنزینخانەکەش دەبێتەوە.

کەم شۆفێر هەیە لەکاتى کڕینى بەنزیندا خەیاڵى لاى خراپی بەنزینەکە نەبێت، چونکە پێشتر زۆریان بەدەست بەنزینى خراپەوە چەشتووە، هەر بۆیە بەشێک لە شۆفێران داوادەکەن کە لیژنەکان بەبێ هیچ جیاوازییەک پشکنین بۆ بەنزینی بەنزینخانەکان بکەن و وەک یەک سزابدرێن.

ب.هـ

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *