435353535

‌پۆستێكی دیكه‌ له‌ كورد وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

پارێزگاری كه‌ركوكە به‌ وه‌كاله‌ت،‌ سێ جار نوسراوی كردوه‌ و داوای له‌ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی به‌غدا كردوه‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانی کەرکوک كه‌ بەڕێوەبەرەکەی كورده‌، به‌ كه‌سێكی عه‌ره‌ب بگۆڕێت.
ناسح جابر، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانی كه‌ركوك به‌ میدیاكانی سه‌ربه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند “ئه‌مه‌ نوسراوی سێیه‌می پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوكە،‌ داوای له‌ وه‌زاره‌ت كردووه‌ من به‌ كه‌سێكی دیكه‌ بگۆڕدرێم كه‌ عه‌ره‌به‌.”
ده‌شڵێت: “هۆكاره‌كه‌ی روونه‌ وه‌ك ده‌زانرێت من حه‌وته‌م كه‌سم‌ له‌م ماوه‌یەدا‌ ده‌گۆڕدرێم و هه‌موو پۆسته‌كانیش به‌ كه‌سانی عه‌ره‌ب پڕكراونه‌ته‌وه”.
ب.هـ

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *