sefeendzayee

ڕێگە بە بڕیاری دوژمنکارانە دژ بە ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە نادەین

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێگە بە ئەنجامدانی بڕیاری دوژمنکارانە دژ بە ئێران لە خاکی هەرێمەوە نادەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی  ئێران، سەفین دزەیی، ستایشی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و ڕاشیگەیاندووە، هەرێم گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەل و دەوڵەتی ئێران دەدات.

سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەمدواییەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو خاکی ئێراندا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، “بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو بابەتە کۆمسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان  هەولێر و تاراندا پێکهاتووە و هۆشداریشمان داوە بەو حزبانە تاوەکو مافی ئەوە نەدەن بەخۆیان کە بۆ دژایەتی کردنی ئێران و تورکیا کەڵک لە خاکی هەرێم وەربگرن و بڕیاری هاوشێوەی دووبارە نەکەنەوە.”

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *