17620181250600_hal-b

لە کۆنسۆڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرکۆماری و 27مین خولی پەرلەمانی تورکیا دەستی پێکرد.
هاکان کاراچای، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: “کاتژمێر 9 پڕۆسەکە دەستی پێکردووە و تا کاتژمێر 9-ی شەو بەردەوام دەبێت، داواشی لە هاوڵاتیانی تورکیا لە هەرێم كرد کە سەردانی کۆنسوڵخانە بکەن بە مەبەستی بەشداریکردنییان لە پڕۆسەکە”.
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان وتی: “هیوادارم هەڵبژاردنی تورکیا ببێتە خێر و خۆشی بۆ وڵات و گەلی تورکیا. هەروەک دەزانن ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و 27مین خولی پەرلەمان بەیەکەوە ئەنجامدەدەین. پرۆسەی هەڵبژاردنی دەرەوەی تورکیا زووتر دەستپێدەکات، لەم چوارچێوەیەدا نوێنەرایەتییەکانی عێراق بە کونسوڵخانەی هەولێریشەوە ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەبەن.”
وتیشی:”لە هەرێمی کوردستاندا 2 هەزار و 500 هاووڵاتیمان تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە. لە کاژێر 9ی بەیانییەوە پرۆسەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو کاژێر 21 بەردەوامدەبێت. لێرە لەڕێگەی ئێوەوە بانگەواز لە هاوڵاتیانی تورکیا دەکەم، ناسنامەیەکی باوەڕپێکراوی تورکیا یاخود پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان بهێنن و بێنە کۆنسۆڵخانەکەمان و دەنگ بدەن”.
24ی حوزەیران هاوڵاتییانی تورکیا بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و 27مین خولی پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەنگدەدەن، بە گشتی 59 ملیۆن و 391 هەزار و 328 کەس مافی دەنگدانیان هەیە ، دەنگدەرانی ناوخۆی تورکیا 56 ملیۆن و 342 هەزار و 263 کەس دەبن و لە دەرەوەی تورکیاش، لە 60 وڵاتی جیهان و لە 123 نوێنەرایەتیدا سندووق داندراوە.
ب.هـ

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *