syria-turkey-map

راپۆرتێكی رووسی پێشبینی ده‌كات بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

راپۆرتێكی رووسی پێشبینی ده‌كات بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 

رۆژنامه‌ی “نینیزاڤیسیمایا گازیتا”ی رووسی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، توركیا ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاندووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌سه‌ر خاكی عێراق، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا روونی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ یه‌كناگرێته‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل ده‌یه‌وێت و سه‌ركرده‌كانی گفتوگۆ له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌ندامانی پارتی لیكۆدی ئیسرائیل له‌ “كنیست” به‌ نوێنه‌رایه‌تی یواف كیش، رایده‌گه‌یه‌نن، پێویسته‌ ئیسرائیل هاوكاری هه‌وڵه‌كانی كورد بكات بۆ  ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆیان.

فرێدریك هۆف، به‌رپرسی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ رۆژنامه‌كه‌ دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كنێست ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌ی له‌ نێوان ئیسرائیل و كورد هه‌یه‌ و لة باره يه وه ده ليت: به‌رپرسانی ئیسرائیل چاویان به‌سه‌ركرده‌ كورده‌كانی سووریا كه‌وتووه‌.

فرێدریك هۆف، به‌ دووریشی نازانێت، ئیسرائیل هه‌وڵێكی نوێ بدات بۆ  ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به‌ كورد، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و ئامانج و هه‌وڵه‌ی ئیسرائیلیش، به‌ نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌وره‌دراوه‌.

ئه مه ش له كاتيكدايه ئه نكه ره و ئه مريكا به جيا ريكه وتنى منج يان هه يه و ئه مريكاو ده وله تانيش له سه ر عفرين بيده نكن و هيج نالين بويه كورانكارى و داهاتوو ئهسته مه وا به ئاسانى بخه ملينريت سوريهكانيش تا ئيستا به هيج شيوه يهك باسي ده وله تيان نه كردوه.

ش.ك

 

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *