4201828182458431

هاوپه‌یمانێتیه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كه‌ی سائیرون و فه‌تح ئه‌مریكا توره ده‌كات

هاوپه‌یمانێتیه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی “سائیرون” ی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در و كوتله‌ی “فه‌تح”ی هادی عامری نزیك له‌ ئێران له‌ 12ی حوزه‌یراندا، لایه‌نه‌ هاوپه‌یمانه‌كان هه‌وڵى ئه‌وه‌یاندا كاردانه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ نوێیه‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
كه‌ریم نوری سه‌ركرده‌ی باڵا له‌ هاوپه‌یمانى “فه‌تح “به‌مه‌به‌ستى دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌وه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ دژی هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا نابیت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌دا ” ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی نێوان سائیرون و فه‌تح له‌گه‌ل بیروبۆچونه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و ئه‌مریكادا یه‌كده‌گرێته‌وه‌ به‌واتاى ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تى داهاتووی عێراق كه‌ له‌ هه‌ناوی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌وه‌ دروست ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سیاسه‌تى نێوه‌ندگیری حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانى عێراق له‌ ساڵى 2003 ، ِرونیشیكرده‌وه‌” حكومه‌تی داهاتوی عێراق پارێزگاری له‌ هاوسه‌نگی هێزی نێوان هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات و هه‌وڵی ڕازی كردنی هه‌ردوولا ده‌دات له‌ عێراق و كارده‌كات بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوو لا له‌ ڕكابه‌ری و ململانێی یه‌كتری”.

موقته‌دا سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانى “فه‌تح “دوای ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی هاوپه‌یمانێتى، ناوبراو ڕایگه‌یاند”هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌گه‌ڵ سائیرون پاریزگاری له‌ هاوپه‌یمانى سێ لایه‌نه‌ی نێوان سائیرون و حیكمه‌ و وه‌ته‌نیه‌ ده‌كات”.
هاوپه‌یمانێتى ناوبراو له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تى ئایینى له‌ نه‌جه‌ف و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی پێش هه‌ڵبژاردن ده‌ڕوات كه‌ بریتى بوو لە گوێگرتن له‌ داخوازییه‌كانى مه‌رجه‌عیه‌ت باڵای ئایینى.
كه‌ریم نوری له‌ لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ” هاوپه‌یمانێتیه‌ نوێكه‌ كارده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عیه‌ت”، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی رابردوودا ئایه‌تولا سیستانى مه‌رجه‌عی باڵاى شیعه‌كان له‌ عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانى “فه‌تح “به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق ڕه‌ت كرده‌وه‌.
كه‌ریم نوری ئه وه شى دوباتكرده وه داوای له‌ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش كرد له‌ پێناو خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تی نوێ په‌یوه‌ندی به‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌وه‌ بكه‌ن، وتیشی” ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ نوێه‌ هێڵی سوری له‌سه‌ر هیچ لایه‌ن و ڕه‌وتێكی سیاسی نییه‌ “، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد”زۆرێك له‌ كوتله‌ سیاسیه‌كانى دیكه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بێنه‌ ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌وه‌”.

ش.ك

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *