48b96370-60e7-4d53-afac-2874a0759d69

مێرکڵ و ماکرۆن له سه ر جى ريككه وتن

هه ر يه كه  له ئەنگێلا مێرکڵ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا و ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە شاری بەرلین کۆبوونەوە. هەردوو سەرۆکەکە ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی بودجەیەکی هاوبەش بۆ ئەوروپا درووست بکرێت و لە چوارچێوەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپادا کێشەی پەنابەران چارەسەر بکرێت له ئه و روبا.

 

دوای ئەوەی  هەردوو سەرۆک ئەنگێلا مێرکڵ و ئیمانیۆل ماکرۆن کۆبوونەوە و پێکەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا. مێرکڵ ڕایگەیاند “ئێمە لەگەڵ فەڕەنسادا لە پێناو باشتر کردنی بارودۆخی یەکێتی ئەوروپا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بکەینەوە. ئێمە ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی بودجەیەکی هاوبەش بۆ ناوچەی یۆرۆ درووست بکرێت، وە هەروەها کێشەی پەنابەران کە لە ئێستادا بووەتە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی جیهان پێویستە لە چوارچێوەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا چارەسەرێکی هاوبەشی بۆ بدۆزرێتەوە و هەمووان پابەند بن پێیەوە.”

 

مێرکڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە شێوەیەکی گشتی لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن باسیان لە سیاسەتەکانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگری، و کێشەی پەنابەران و بارودۆخی ئابووری کردووە.

 

ئەنگێلا مێرکڵ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند “پێویستە ولاتانی یەکێتی ئەوروپا لە بواری سیاسەتەکانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگریدا زیاتر کاری هاوبەش ئەنجام بدەن. بۆیە ئێمە دەمانەوێت کار و چالاکییە سەربازییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بە هاوبەشی ئەنجام بدەین، نەک تەنها لەبواری پێشخستنی چەک و کەلوپەلی سەربازی بەڵکو لە هەموو بوارەکانی دیکەدا. ئێمە لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن هاوڕاین لەسەر ئەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە بواری سیاسەتەکانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگریدا سیاسەتێکی هاوبەش و بەهێز پەیڕەو بکەن بۆ ئەوەی یەکێتی ئەوروپا بە بەهێزی لە جیهاندا بمێنێتەوە.”

 

لە لایەکی دیکەوە ئیمانیۆل ماکرۆن ئەوەی دووپات کردەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپادا چارەسەرێکی هاوبەش بۆ کێشەی پەنابەران بدۆزرێتەوە و هەموان پابەندبن پێیەوە. ماکرۆن ئاماژەی بۆ ئەو قەیرانانە کرد کە بە هۆی پەنابەرانەوە ڕووبەڕووی یۆنان و ئیتاڵیا بووەتەوە و ڕایگەیاند ئەڵمانیا و فەڕەنسا هەوڵ دەدەن چارەسەرێکی هاوبەش بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە وە لەو بابەتەدا کاری هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپادا دەکەین. پێویستە ئێمە هەموومان ببینە ڕێگر لەبەردەم بازرگانی کردن بە جەستەی مرۆڤەوە. ئەم کارە دزێوە بووەتە دیاردەیەکی باو لە ناو پەنابەراندا. ئێمە پشتیوانی لە هەموو هەوڵەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی پەنابەران لە پێناو پاراستنی ئاسایش و یەکپارچەیی یەکێتی ئەوروپا.

ش.ك

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *