120172021450246674819

هه موو پارەکانی گازپرۆم لە بەریتانیا بلۆک کرا

دادگای بازرگانی لەندەن بڕیاریدا لە بەرامبەر شایستە داراییەکانی کۆمپانیای وزەی نەفتۆگازی ئۆکرانی سه ر جه م سەروەت و سامانى کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی بلۆک بکات.

 

کۆمپانیای “نەفتۆگاز″ی ئۆکرانی لە بەریتانیا سکاڵای لە دژی گەورەترین کۆمپانیای بواری وزە، کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی تۆمار کرد. کۆمپانیای نەفتۆگاز لە دادگای بازرگانی لەندەن سکاڵای دژی گازپرۆم تۆمار کرد و تێیدا داوای ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو کرد. دواتر دادگای بازرگانی لەندەن بڕیاریدا لە بەرامبەر ئەو بڕە پارەیە تەواوی سەروەت و سامانی کۆمپانیای گازپرۆم لە بەریتانیا بلۆک بکرێت.

 

بە پێی ئەو بڕیارە کۆمپانیای گازپرۆم ناچارە لیستی هەموو ئەو شوێنانەی کە لەسەر کۆمپانیاکە تۆمارکراوە بداتە دادگا. بە پێچەوانەوە سزاکانی سەر کۆمپانیا ڕووسیەکە زیاتر دەبێت.

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *