1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی سەرجەم دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان”، جەختیشیکردەوە، “حکومەت سەرجەم دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان دەبڕێت”.

قادر ڕەزگەیی ئەندامی لیژنەی ناوخۆو ئەنجومەنە خۆجێیەکان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ گۆڕانکاری لەپاشەکەوتی موچەی ھێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی دیارینەکراوە”.
ناوبراو وتیشی:”ئێمەش چەندجارێک لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر ئەو بابەتە کۆبونەوەمان ئەنجامداوەو داوامانکردوە موچەکانیان ھاوتای ھێزەکانی ناوخۆ بکرێت”. ناوبراو ئاشکراشیکرد، “پێشتر بڕیاری زیادکردنی دوو ملیار دینار بۆ ھێزەکانی ناوخۆ دراو جێبەجێکرا، دوای ئەوەش ھیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ ھێزەکانی ناوخۆ تەرخاننەکراوە”.
قادر ڕەزگەیی ئەوەشی ڕونکردەوە، حکومەتی ھەرێم دەیەوێت بەناوی یاسای چاکسازیەوە دەرماڵەکانیش دەستکاری بکات، “پێشتریش چەندجارێک ڕایگەیاندوە، ئەگەر یاساکە جێبەجێبکرێت، سیستمی پاشەکەوتی موچە ھەڵدەوەشێتەوە، ئەوە ھیچ بنەمایەکی نییە، چونکە حکومەت دەیەوێت بەناوی ئەو یاسایەوە سەرجەم دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان ببڕێت و موچە کەمبکاتەوە”

 

ش.ك

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *