e86799fd2909c23f27d2f6fa147c3c8b_L

تائیستا پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست، دەستی پێنەكردوە

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمرۆ دەست بكرێت بە جیاكردنەوەی صندوقەكانی دەنگدان بەدەست بەلام لە سلێمانی پرۆسەكە دەستی پێنەكردوە و كۆمسیۆن چاوەروانی ڕێنمایی دەكات و تائیستا ئەو دادوەرەش دەسنیشان نەكراوە كە بریارە سەرپەرشتی كارەكان بكات .

 

ئەبوبەكر گەلالی ئەندامی ناوەندی هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕاگەیاند:” لەگەڵ بەرپرسانی كۆمسیۆن لەسەر خەتین ، تائیستا پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست ، دەستی پێنەكردوە و كۆمسیۆن چاوەریی رێنمایی دەكات”.
ئەو ئەندامەی ناوەندی هەڵبژاردنی یەكگرتوو لە سلێمانی وتیشی:” لەگەڵ چوار لایەنەكە پەیوەندی توندو تۆڵمان هەیە ، هەموو ئامادەكاریەكمان كردوە بۆ ئەو پرۆسەیو بەبەردەوامی بریكارەكانمان چاودێری صندوقەكان دەكەن”.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *